وڵاتێک.. گوندێک.. پیاوێک.
نا! پیاوێکی سه‌ڵت نا! پیاوێک و سازێک.. سازه‌پیاوێک!
نه‌غمه‌یه‌ک دێت..نه‌غمه یه‌کی خۆشی سازێک.
نا! نه‌غمه‌یه‌کی ته‌نیا نا! نه‌غمه‌یه‌ک له گه‌لڕ گرمه‌وهاڕه‌ی تۆپباراندا!
ئه‌رێ! ئێره دۆڵی شێخ عایشه‌یه له نێو دڵی قه‌ندیله سه‌ربه‌رزه‌که‌دا. هاژه‌ی چه‌م دآ و هاڕه‌ی باران...
باران نه‌ک بارانی باران.. بارانی تۆپه و ده‌بارآ. تۆ ده‌فڕیت به شه‌یدایی.. ده‌نگی مۆسیقای گه‌رمی ناو ئه‌و سه‌رمایه‌ی تۆپباران دڵی هه‌موو ئه‌ویندارێک دێنێته عه‌شق. ده‌ڕۆی..ده‌ڕۆی.
ئاخری شوێنپێکان ده‌تگه‌یه‌ننه گاشه به‌ردێک که دوژمن پێی نه‌زانیوه..زنارێکی کۆنی قایم که که‌س نازانآ چه‌ند په‌پووله له سێبه‌ریدا سووتابێ..پۆلێک بولبول چه‌هچه‌هه‌یان له‌گه‌لڕ سازی پیاوێکدایه له دیوانه‌که‌ی جوانتره.
پیاوێک خه‌ڵکی هه‌موو شوێنێک بوو..سازه‌که‌یشی خه‌ڵکی هه‌موو گونده‌کان و شاره‌کان و چیا و کانی و گۆرانییه‌کانی ئه‌م وڵاته بوو..هه‌روه‌کوو خۆی.
حه‌سه‌ن ئه‌م وڵاته‌ی باش ده‌ناسی. زۆر گه‌ڕابوو. خۆی خه‌ڵکی هه‌موو شوێنێک بوو..که‌چی له‌م هه‌موو دونیایه به‌س دوو شتی هه‌بوو: سازه‌که‌ی و دڵه‌که‌ی،ئه‌و دوانه‌ش هه‌ردوو یه‌کێک بوون: ترپه‌ی دڵی ده‌نگی سازی لێ ده‌هات و که سازیشی لێ نه‌دابا دڵه‌که‌ی بآ ترپه ده‌ما.. و هه‌ردووکیان عه‌شقی هه‌تاو ده‌یخستنه گه‌ڕ. وه‌دوای هه‌تاودا هه‌موو وڵاتی هه‌تاو گه‌ڕابوو..ئه‌وینه‌که‌ی باڵیشی پآ ده‌رهێنابوو: بووبوو به بولبول..به په‌پووله.. به گه‌ریلا.
گه‌ریلایه‌ک به هه‌ردووده‌ست چه‌کى پآبوو: یه‌کیان دیوان ئه‌ویان تفه‌نگ. دیوان ئه‌وینى ئه‌ژه‌نى و تفه‌نگیش بۆ سه‌مفۆنیای شه‌ڕی تاریکی کۆک بووبوو.
که‌س نه‌یده‌گوت خه‌ڵکی کوێی وڵاتی رۆژی. بۆ هه‌تاوه‌که‌ی ته‌نیا زیندان مابوو بیگه‌ڕآ ئه‌ویشی دیت.
حه‌سه‌ن..زیندان..حه‌سه‌ن..شاخ..حه‌سه‌ن..هه‌تاو..و حه‌سه‌ن دیسانیش دیوان. "که‌س به‌ری هه‌تاوی پآ ناگیرآ" ئه‌ى کآ ئه‌ویندارانی رۆژی پآ ده‌خرێته نێو تاریکی؟ به‌دوای رۆژدا خۆى و سازه‌که‌ی و هه‌موو دڵی باریان کرده رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی رۆژ. شاخی نه‌ما و شاری نه‌ما به‌دوای رووناکی نه‌یپێوآ.
پیاوانی تاریکی گرتیان! زیندان گه‌ڕا! ده‌یگوت خۆرمان له زیندانیش تاریک نیه. بۆیه زیندانی شاره‌که‌ی پێشه‌وا بووبه باخچه‌ی...ئاخر ئه‌و ئیتر گوڵێک بوو به‌رامه سه‌رخۆشکه‌ره‌که‌ی له باخه‌زه‌یتوونه‌کانی عه‌فرینه‌وه هه‌تا چوارچرا باکانی پآ هه‌ڵده‌فڕین.
وێستگه‌کانی ئه‌م وڵاته هه‌موو ئه‌وینگه‌ی حه‌سه‌ن بوون..که‌چی هیچیان ئه‌ویان پآ رانه‌ده‌گیرا.
جیهانێک..وڵاتێک..حه‌سه‌نێک..
حه‌سه‌ن خۆى و سازه‌که‌ی و هاوڕێکانی و هه‌تاوه‌که‌ی دونیایه‌ک بوون پڕبوو له عه‌شق. عه‌شقی مندالڕ..عه‌شقی چیا..عه‌شقی ئازادی و له‌و په‌ڕی هه‌مووشیانه‌وه عه‌شقی هه‌تاو.
خۆى خه‌ڵکی هه‌موو دونیا بوو که‌چی دونیای قه‌ت به واری خۆی نه‌ده‌زانی.
دوا وێستگه‌ی فڕینگه‌ی بوو..ده‌بوا له دوا وێستگه ئیتر بفڕآ..و ئه‌م جاره گوندێکى خانآ بووبه وێستگه‌ی..دیسان هه‌گبه‌یه‌کی پڕله ئه‌وین به کۆڵیه‌وه ده‌ڕۆیشت بیداته چراى چاوه بآعه‌شقه‌کانى منداڵانی وڵاتی رۆژ. تاریکایى ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی نه‌ده‌ویست. ئاگای لێ بوو له کام وێستگه‌ی ئه‌وینیدا ئه‌وینداره‌که‌ی رۆژ، رۆژ ده‌داته شه‌وى چاوى منداڵه‌کان..ره‌نگه بۆنه خۆشه‌که‌ى خۆی جێگاکه‌ی ئاشکرا کردبآ..یانیش ره‌نگه تاریکایی، رووناکایی دڵه پڕ له هه‌تاوه‌که‌یی دیتبآ و بۆ گرتنی هه‌موو ره‌شایی ده‌شتی خانێى داگرتبآ.
ئه‌مجاره‌یان!
شه‌وێک..مۆمێک..په‌پووله‌یه‌ک.
په‌پووله‌که..ده‌بوا یان نوقمی تاریکی بآ..یانیش له ژوانی مۆمه‌که‌ىدا بڕواته ئامێزی رووناکییه‌وه.
ئه‌و خۆى رۆڵه‌ی رووناکی بوو ئه‌ى چۆن به تاریکی بژی...؟
شاخێک..هه‌واڵێک..گه‌ریلایه‌ک و دڵه‌که‌ی
کآ هه‌یه بتوانآ نه‌گرى..؟
هه‌واڵه‌که زۆرکورتتر بوو له‌وه‌ی که‌سی لێ تێ نه‌گا:
"حه‌سه‌نیش باڵى گرته‌وه"
ئێستا ئیتر
رێگایه‌ک..شه‌هیدێک..کاروانێکی بآکۆتایی.
کاروانێکی پڕ له لاوی تازه‌پێگه‌یشتووی چاو به چرای عه‌شق داگیرساو.
.نن
Slaw
Le
Şehîdanî
Cûlanewey rizgarî
gelî kurd
